ئابووری
ئهم جۆره كهسانه قهرهبوو دهكرێنهوه به پێدانى پاره و زهوى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدهگەیهنێت "ئەوکەسانەی لە سەردەمی رژێمی بەعسدا ئاوارەی ئێران بوون قەرەبوو دەکرێنەوە به پێدانی بڕێک پارە وەکو مینحە و پارچەیەک زەوی و گەڕاندنەوەیان بۆسەر کاری پێشووی حکومییان و خانەنشین کردنیان".
قائیمقامیەتهكه بڵاوى كردووهتهوه "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەنجامدرا بۆ چۆنێتی راییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی لە سەردەمی رژێمی پێشووی عیڕاقدا ئاوارەی ئێران بوون".
ئهوهش هاتووه "کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبوونی بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەرى کۆچ و کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق بەڕێوەچوو".
ئاماژه بهوهشكراوه "باس لەو کارئاسانی و رێکارە کارگێڕییانە کرا کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ راییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی لەساڵی 1968 - 2003، بەھۆی سیاسەتەکانی رژێمی پێشووی عیراقەوە ئاوارەی ئێران بوون و گەڕاونەتەوە".
له بڵاوكراوهكهدا روونیشیكراوهتهوه "بەپێی رێنماییەکان ھەموو ئەو کەسانە، دوای ئەوەی بەڵگەی پێویستیان بەردەست دەبێت و لەلایەن باڵیۆزخانەی عیراق لە تاران یان کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی راساندن(تێدیق)ی بۆدەکرێت، لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە پشگیرییان دەکرێت و بەنووسراو دەنێردرێت بۆ نووسینگەی سلێمانی کۆچ و کۆچبەران و لە رێگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی ناوەندەوە قەرەبوو دەکرێنەوە".
ئهوهش خراوهتهڕوو "بەپێی رێنماییەکان قەرەبووەکان پێکھاتووە لە پێدانی بڕێک پارە وەکو مینحە و پارچەیەک زەوی و گەڕاندنەوەیان بۆسەر کاری پێشووی حکومییان و خانەنشین کردنیان".
پ ح ع