ئابووری

مه‌سرور بارزانى دابه‌شكردنى مووچه‌ى راگرتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانى دابه‌شكردنى مووچه‌ى راگرتووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ بڕیارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ مانگى هه‌شت راگیراوه‌.

له‌كاتێكدا نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌م، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى هه‌شتیان وه‌رنه‌گرتووه‌، راگرتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ش له‌سه‌ر بڕیارى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت بووه‌ و ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌یه‌ فشار له‌سه‌ر خه‌ڵك بكات تا بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌چنه‌ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان و خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردن په‌شیمان بكه‌نه‌وه‌.

مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌شى زانیووه‌ "پارتى تا خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردن سارد بكاته‌وه‌ و ده‌نگ نه‌ده‌ن بۆ گۆڕینى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌، ده‌یه‌وێت له‌ راگرتنى مووچه‌ فشار بۆ سه‌ر خه‌ڵك دروستبكات".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ "به‌غدا له‌ هه‌فته‌ى رابردوو نزیكه‌ى 600 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناردووه‌، حكومه‌تى هه‌رێمیش داهاتى دوو مانگى رابردووى له‌ده‌ستدایه‌ كه‌ زیاتر له‌ 700 ملیار دیناره‌، به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه‌ ئاماده‌نین مووچه‌ دابه‌ش بكه‌ن".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان