ئابووری
وادهى لێخۆشبوونی 20% بۆ ئهم جۆره سزایه درێژکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هاتوچۆى سلێمانى رایدهگهیهنێت "بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ بڕیار درا بە بەردەوام بوونی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچی هاتوچۆ بە رێژەی لە 20% تاوهكو بە نووسراوێکی فەرمی دیکە لە کۆتایی هاتنی ئاگادار دەکرێینەوە".
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، رایگهیاندووه "بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان/ بەرێوەبەرایەتیی کارگێڕی و سەرچاوەمرۆییەکان، بڕیاردرا بە بەردەوامبوونی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بە رێژەی 20%".
راشیگهیاندووه "ئێستا کار بە بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی لێخۆشبوونی سزاکان دەکرێت تاوەکو بە نووسراوێکی رەسمیی دیکە لە کۆتاییهاتنی وادەکەى شۆفێران ئاگاداردەکرێینەوە".
پ ح ع