ئابووری
نرخى موه‌لیده بۆ مانگى نۆ دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى موه‌لیده بۆ مانگى نۆ دیاریكرا و به‌پێى بڕیارى لیژنه‌ى موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لە سلێمانی، نرخی یەک ئەمپێر بۆ ئه‌و مانگه لە نێوان 11 بۆ 12 هەزار دینار دایە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لە سلێمانی ئاشكراى كرد "نرخی یەک ئەمپێر بۆ مانگی نۆ لەنێوان 11 بۆ 12 هەزار دینار دایە و نرخەکە لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێک دەگۆڕێت".
راشیگه‌یاندووه "به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 42 دینارە و لە مانگی رابردوودا موه‌لیدەکان لە نێوان 270 بۆ 295 کاتژمێر کاریان کردووە".
لیژنه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگی تشرینی یەکەم 24 كاتژمێریی دەبێت واتا هەركاتێك كارەبای نشتیمانی كوژایەوە پێویسته موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به هاوڵاتییان".
پ ح ع