ئابووری

ته‌واوى پێداویستى خوێندن بۆ خوێندكاران دابینده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌واوى پێداویستى خوێندن بۆ خوێندكاران دابینده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌ ته‌واوى پێداویستى خوێندن بۆ زیاتر له‌ 100 خوێندكارى قۆناغى بنه‌ڕه‌تی دابینکرا و 425جانتاش دابەشکرا، خێرخوازێكیشیان ده‌ڵێت "ساڵانه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌مساڵیش یەكێتیی نشتیمانیی کوردستان  هاوكاریان بووه‌".

شێخ هاوكارى موختار، خێرخواز و كه‌سایه‌تى گوندى كانى شینكه‌ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ساڵانه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى و به‌هاوكارى خێرخوازان و د. نه‌رمین مه‌عرووف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، لە سەر فراکسیۆنی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان، پێداویستی خوێندن بۆ چه‌ندین خوێندكار دابینده‌كەن".

وتیشى "ئه‌مساڵیش ته‌واوى پێداویستى خوێندنیان بۆ 100 خوێندكاری بنه‌ڕه‌تیی گوندى كانی شینكه‌دابین كردووه‌ و 425 جانتایان بەسەر 425 خوێندکارد دابەشکردووە، هاوكارى 30 خوێندكارى تریشیان كردووه‌ له‌ گوندى وه‌یساوا، ھاوکات دابینكردنى پێداویستى ئیداره‌ى قوتابخانه‌ى ژیارى گونده‌كه‌و چاككردنه‌وه‌ى كابینه‌كانى به‌ بڕى چوار ملیۆن دینار".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بۆ دابینكردنى ئه‌و پێداویستییانه‌ش، ئه‌مساڵ كۆمیته‌ی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ى یه‌كێتیی نشتیمانیی کوردستان و سێ كاندی ئه‌و حزبه‌ به‌ڕێزان ( شلێر ره‌ئوف ژاژڵه‌یی ، ئامینه‌ محه‌مه‌د و د.كاوه‌ ره‌زا) هاوكاریان بوون".

شێخ هاوكار، جه‌ختى كرده‌وه‌ "ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ شیاوى خوێندن نییه‌ و داواكارن له‌ حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، قوتابخانه‌یه‌كى 18 پۆلییان بۆ دروستبكکەن، چونكه‌ سنوورێكى فراوانه‌ و خوێندكارى زۆریان هه‌یه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan