راپۆرت

پارتى له‌ترسدا هێرشى بۆ سه‌ر یه‌كێتى ده‌ستپێكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى له‌ترسدا هێرشى بۆ سه‌ر یه‌كێتى ده‌ستپێكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ دواى وتاره‌ مێژوویه‌كه‌ى سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ته‌واوى كادیر و ئه‌ندام و میدیاكان و به‌رپرسانى پارتى، هێرشیان بۆ سه‌ر یه‌كێتى ده‌ستپێكردووه‌.

وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك بافڵ، خه‌وى له‌ پارتى زڕاندووه‌ و نازانن به‌ چ جۆرێك خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ هێرشێكى فراوانیان بۆ سه‌ر یه‌كێتى ده‌ستپێكردووه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌و جۆره‌ خه‌ڵك چه‌واشه‌ بكه‌ن.

كاتێك له‌ناو ئاپۆڕاى ده‌یان هه‌زار هاوڵاتیی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رووى كرده‌ هه‌مووان و وتى "پارتى خاكفرۆش، حكومه‌تى گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌ن، هه‌ولێر بێ ئه‌خلاقى بڵاوده‌كاته‌وه‌، شه‌ڕى ئامۆزاكان له‌ناو پارتى هه‌یه‌، ئه‌و قسانه‌ى پارتى تووشى شڵه‌ژان و شۆككردووه‌".

له‌ ئێستادا ته‌واوى میدیا سێبه‌ره‌كانى ئه‌و حزبه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ هێرش و دژایه‌تى بۆ خه‌ڵك، به‌ڕاى چاودێرانیش، ئه‌وه‌ى سه‌رۆك بافڵ كردى له‌ رابردوو نه‌كراوه‌ و وێنه‌ى نه‌بووه‌.

ئه‌ركان سابیر، چاودێرى سیاسى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وتاره‌كه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، پارتى رووبه‌ڕووى دۆخێكى قورسى ناوخۆیی كردووه‌ته‌وه‌، پارتى پێیان وایه‌ یه‌كێتى به‌شێوه‌یه‌كى وردتر كه‌ ئه‌وان بیریان لێده‌كرده‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن".

وتیشى "پێشتر یه‌كێتى به‌و جۆره‌ دژایه‌تى پارتى نه‌كردووه‌، بۆیه‌ پارتى پێى وایه‌ یه‌كێتى رێڕه‌وێكى نوێى گرتووه‌ و ئه‌مجاره‌ به‌ڕه‌كه‌ له‌ژێر پێى پارتى ده‌رده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش هۆكارى ئه‌و هێرشانه‌یه‌ بۆ سه‌ر یه‌كێتى".


Qaiwan
Qaiwan