ئابووری
كاتى دابهشكردنى مووچهى مانگى ههشت ئاشكرا كرا"مووچهى مانگى نۆش دهدرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وهزارهتى دارایی ههرێم، رایدهگهیهنێت "ئێواری رۆژی چوارشەممە بڕی 598 ملیار دیناری مووچەی مانگی ئەیلوول خرایه سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی، و رۆژى ههینى دهست به دابهشكردنى مووچهى مانگى ئاب دهكرێت".
وهزارهتهكه، لهو بارهیهوه راگهیهندراوێكى بڵاوكردوووهتهوه و ئاماژهى بهوهشكردووه "دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ھێزە ئەمنیەکان و سەرجەم لێبڕینهكانى مووچه، لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراق لەھەفتەی داھاتودا، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت".
راگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستانەوە:
ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتوون لە ڕێباز عەباس ڕاوێژکاری وەزارەت و کۆڤان تەحسین بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری، بەھاوکاری بەڕێزان فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەبەغدادو ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەشاری بەغدان، لەو ماوەیەدا چەندین کۆبونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەنجامداوەو لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە گەیشتونەتە ڕێکەوتن.
١-دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە بڕی ( ٥٩٨،٠٠٠،٠٠٠ ) ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان.
٢- لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لەڕۆژی ھەینی ( ٢٠٢٤/١٠/٤ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
٣-ڕونکردنەوەو زانیاری پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب لەلیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەبیانوی جیاواز ڕاگیرابوون، بەداتاو زانیاری دروست و نوسراوی فەرمی پێشکەش بەفەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراو بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت.
٤- دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی ھێزە ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لەمووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەھەفتەی داھاتودا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
پ ح ع