ئابووری
بانکی ناوەنديی عیراق دەڵێت گرێبەستی "هەژماری من" لای ئەوان نيیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە هەژماری من و تەوتین بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، گرێبەستی هەژماری من لای ئەوان نییە و خزمەتگوزارییەکانی لەسەر سامانی بانکەکان خۆیانە نەک سەرمایەی حکومەت.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بانكى ناوهندیی عیراق دهڵێ تەوتین لە وەزارەتی داراییەوە دەنێردرێت بۆ بانکە حکومییەکان دواتر بۆ بانکە ئەهلییەکان هەروەها پارە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم نادرێت".
وتیشى "بەردەوامن لەسەر بە دواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی کە تایبەت کراوە بە تەوتین بۆ ئەو مەبەستە لە رێکەوتی 22-7- 2024 داوایان لە بانکی ناوەندیی عیراق کردووە ئەو گرێبەستەیان بۆ بنێرێت کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و بانکە ئەهلیەکانی هەژماری من هەیە کە تایبەتە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
ئهوهشى خستهڕوو "لەو چوارچێوەیەشدا بانکی ناوەندی لە رێکەوتی 24-9-2024 ئاماژەیان بەوەکردووە کە گرێبەستە لای ئەوان نییە''.
م،ن