ئابووری
له مووچه‌ى مانگى 10دا ژماره‌یه‌ك مووچه‌خۆر بڕێك پاره‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى مانگى پێشوو ناڕێكى له مووچه‌ى خانه‌نشینان هه‌بوو به‌وه‌ى ژماره‌یه‌كیان زیاتر له‌و بڕه‌ى مافى خۆیه‌تى و ژماره‌یه‌كیشیان كه‌متر له‌و بڕه‌ى مافى خۆیه‌تى مووچه‌یان وه‌رگرت، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستانیش ده‌ڵێت "له مووچه‌ى مانگى 10دا ئه‌وانه‌ى كه‌متریان وه‌رگرتووه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و پاره‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه".
هۆكارى ئه‌و ناڕێكییه‌ش له دابه‌شكردنى مووچه به سه‌ر خانه‌نشیاندا په‌له‌كردن بوو له به‌ستنى مووچه‌ى هاوتاكرا به خانه‌نشینانى عیراق.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى كه كه‌متریان وه‌رگرتووه، پاره‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، مامۆستا سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به دڵنیاییه‌وه به‌پێی یاسا رێكخستنه‌وه ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ى له مانگى حه‌وتدا مووچه‌ى كومتریان له مافى خۆیان وه‌رگرتووه، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و پاره‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه".
وتیشى "چاكسازییه‌كه له مووچه ته‌نیا له‌م مانگه‌دا كراوه و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى كه‌زیاده‌یان وه‌رگرتووه له مانگى پێشوو، له‌م مانگه‌دا ئه‌و زیاده‌یه‌یان لێوه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه".
مامۆستا عوسمان، روونیشیكرده‌وه "له مووچه‌ى مانگى 10دا ئه‌وانه‌ى كه‌متریان وه‌رگرتووه، پاره‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وانه‌شى زیادیان وه‌رگرتووه، پاره زیاده‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه".
پ ح ع