ئابووری

نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر پێدانى ئۆتۆمبیل به‌م توێژه‌ به‌ شێوه‌ى قیست

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر پێدانى ئۆتۆمبیل به‌م توێژه‌ به‌ شێوه‌ى قیست

مه‌ودا میدیا-

دواى چه‌ندجارێك له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریی راكێشانى ئۆتۆمبیل بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ى ئه‌ندامن له‌ یه‌كێتى مامۆستایان، وا چه‌ندین ساڵى به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌ و هه‌ر جێبه‌جێنه‌كرا.

پرۆسه‌كه‌ وابوو، مامۆستای ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان، به‌پشتگیریی یه‌كێتییه‌كه‌ ده‌توانێت ئۆتۆمبیل به‌ قیستى مانگانه‌ رابكێشێت و دواتر له‌ مووچه‌كه‌ى بیداته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، دڵشاد مه‌جید، سه‌رۆكى لقى سلێمانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا راگه‌یاند "به‌هۆكارى كێشه‌ى دواكه‌وتن و نه‌دانى مووچه‌ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و تاوه‌كو مووچه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ بێت كارى له‌سه‌ر ناكه‌ن".

وتیشى "هه‌موو جۆره‌كانى خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌سته‌ به‌ مووچه‌ و نایانه‌وێت كارێك بكه‌ن مامۆستا بخه‌ینه‌ ژێر به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ و كێشه‌ بۆ خۆیان و مامۆستایان دروستبكه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانى كارئاسانییش له‌م دۆخه‌دا، مامۆستا دڵشاد، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "كارئاسانى به‌و شێوه‌یه‌ ده‌كرێت، بۆ نموونه‌ كاتێك كۆمپانیاكه‌ ئۆتۆمبێل ده‌دات، چاوى له‌وه‌یه‌ 30 رۆژجارێك پاره‌ى ده‌ستكه‌وێت و سوود ببینێت، به‌ڵام كه‌ مووچه‌ نه‌هات و دواكه‌وت، ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌ستوه‌ستان ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ زه‌ره‌ره‌وه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان