ئابووری

مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران په‌یامێك ئاڕاسته‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌كه‌ن"په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌یان جیاوازه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران په‌یامێك ئاڕاسته‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌كه‌ن"په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌یان جیاوازه‌"

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ى رۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) له‌ لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێك ئاڕاستەی ناوبراو ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن "ئەم وتانەی بەڕێزتان كاتێك لە چوارچێوەی بەڵێنی هەڵبژاردن دەچێتەدەرەوە، كە راستەوخۆ و بەكردار واز لە فشاركردن بهێنن و پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من بە مووچەخۆران رابگرن".

ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ى مامۆستایان داوایه‌كیش له‌ سه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "داتای سنووری دەسەڵاتی خۆتان لەلایە و بیدەن بە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵیی، بۆ ئەوەی رێكارەكانی توتین و هاوتاكردنی مووچە بۆ هاوڵاتییانی ئەم ناوچەیە تەواوبكرێت".

دەقی پەیامەكە:

ڕوونكردنەوەی ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەبارەت بە وتەكانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تایبەت بە هەژماری من :
پاشئەوەی دوێنێ ئەنجومەنەكەمان بەیاننامەیەك و هەندێك بەڵگەی ڤیدیۆیی لەسەر بەزۆرەملێ پڕكردنەوەی هەژماری منی بە خانەنشینانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوكردەوە و ناڕەزایەتییەكی زۆری مووچەخۆران و خەڵكی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمڕۆ پافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی بانگەشەی هەڵبژاردن لە قەزای كۆیە، هەژماری منی ڕەتكردەوە و داوای لە مووچەخۆران كرد، كە هەژماری من پڕنەكەنەوە و توتین بكەن.
ئێمە لێرەوە بە سەرۆكی یەكێتی ڕادەگەیەنین، كە لێدوانەكەیان هەنگاوێكی باشە، بەڵام كردار شەرتە و ئەم سەرنجانەمان هەن:
١ / بەڕێزتان دەڵێن با هاوڵاتی مووچەی خۆی بەنیشتیمانی بكات و هەژماری من پڕنەكاتەوە! لەكاتێكدا توتین ئیشی تاك نیە و ئیشی دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەكانە بەو كارە هەستن. چونكە داتا و زانیارییەكانی سەرجەم مووچەخۆران لای دامودەزگا فەرمییەكانە.
۲/ ئەم وتانەی بەڕێزتان كاتێك لە چوارچێوەی بەڵێنی هەڵبژاردن دەچێتەدەرەوە، كە ڕاستەوخۆ و بەكردار واز لە فشاركردن بهێنن و پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من بە مووچەخۆران ڕابگرن. لە هەمان كاتیشدا هەنگاوی كرداریی بنێن بە ئاڕاستەی توتین لە بانكە حكومییە فیدراڵییەكانی وەك ڕەشید و ڕافیدەین.
۳ / ئێوە ئەگەر بەجددیتانە و تەنها بەڵێنی بێكرداری هەڵمەتی هەڵبژاردن نیە، فەرموون بەپێی بڕیاری دادگای فێدڕاڵی، كە پشتئەستوورە بە دەستوری عێراقی فیدراڵ، داتای سنوری دەسەڵاتی خۆتان لەلایە و بیدەن بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی. بۆئەوەی ڕێكارەكانی توتین و هاوتاكردنی مووچە بۆ هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە تەواوبكرێت، بەوپێیەی كە تەواوی دەسەڵاتەكان لە دەستی خۆتاندایە؛ دواجار تەوتین دەبێتە جێگرەوەی هەژماری من لە هەموو هەرێمی كوردستان.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی
٥ی ١٠ی ٢٠٢٤

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان