ئابووری

واده‌ى ئه‌نجامدانى بایۆمه‌تریی خانه‌نشینان درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


واده‌ى ئه‌نجامدانى بایۆمه‌تریی خانه‌نشینان درێژکرایەوە

مه‌ودا میدیا-

پرۆسه‌ى تۆماركردنى بایۆمه‌تریی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى پێشتر بایۆمه‌ترییان نه‌بوو، واده‌كه‌ى درێژ كرایه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى لقی هەولێری یەکێتی خانەنشینانی هەرێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت "ماوه‌ى ئه‌نجامدانى بایۆمه‌ترى خانه‌نشینان تاوەکو دوای هەڵبژاردن درێژکراوەتەوە".

دواى ئه‌وه‌ى بڕیاردرا ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى بایۆمه‌ترییان نییه‌، ده‌بێت له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا بایۆمه‌ترییه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، بەپێچەوانەوە مووچەکانیان رادەگیرێت، له‌ ئێستادا ده‌رفه‌تێكیان پێده‌درێت.

سەردار رواندزی، به‌ڕێوه‌به‌رى لقی هەولێرى یەکێتیی خانەنشینانی کوردستانئاشكرایكرد "به‌هۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ تۆماركردنى بایۆمه‌ترى خانه‌نشینان واده‌كه‌ى درێژكراوه‌ته‌وه‌".

وتیشى "ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌كه‌ش تاوه‌كو دوای هەڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، پێویسته‌ تاوەکو کۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م خانه‌نشینان بایۆمەتریی دەربکەن، بەپێچەوانەوە مووچەکانیان رادەگیرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان