گێتی
ئه‌مه‌ریكا داواى كردووه ئیسرائیل هێرش نه‌كاته سه‌ر ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیا ئیسرائیلییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى كردووه ئیسرائیل هێرش نه‌كاته سه‌ر ئێران و له‌به‌رانبه‌ردا به‌خشیشى ده‌كه‌ن.
به‌پێى هه‌واڵێكى میدیا ئیسرائیلییه‌كان "جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمه‌ریکا، لە بەرامبەر رەتکردنەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر هەندێک ئامانجی دیاریکراو لە ئێران، "پاکێجی قەرەبووکردنەوە"ی پێشنیار کردووە".
باس له‌وه‌شكراوه "دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دانوستان لە نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمه‌ریکا سەبارەت بە پرسی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل ئەنجام دراوە".
هه‌روه‌ها "بایدن له بەرانبەر هێرشنەکردنە سەر ئامانجە دیاریکراوەکان لەسەر خاکی ئێران، پشتیوانییەکی بەرفراوانی دیپلۆماسی و یارمەتی سەربازیی زیاتریان پێشکەش بە ئیسرائیلییەکانیان کرد".
ع