تەندروستی

ده‌یان هه‌زار كه‌س ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار كراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌یان هه‌زار كه‌س ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار كراون

مه‌ودا میدیا-

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، مانگی رابردوو نزسكه‌ى 30 هه‌زار هاوڵاتیی  سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی "لەماوەی مانگی رابردوو نەخۆشخانەی شار 27 هه‌زار و 299 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 20 هه‌زار و 289 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و پێنج هه‌زار و 945 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و هه‌زار و 37 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "مانگی رابردوو شه‌ش هه‌زار و 786 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە دوو هه‌زار و 406 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و هه‌زار و 11 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 888 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 675 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 575 نەخۆش لەبەشی شكاویی و 399 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون".

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار هه‌زار و 550 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 170 نەشتەرگەری قەستەرە و 103 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 95 نەشتەگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان