راپۆرت
پارتى له لێوارى مه‌رگدایه و شێرپه‌نجه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ناوى ده‌بات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لێوارى مه‌رگدایه و هه‌ر رۆژێك له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان نزیكده‌بینه‌وه پارتى زیاتر ترس و شكست دایده‌گرێت و ده‌ست بۆ چڵه پوشیش ده‌بات.
هێرشكردن و هه‌ڕه‌شه و هه‌ڵمه‌ته‌كانى تر به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى پارتى دڵى خۆى پێ بداته‌وه، ئه‌مجاره ده‌ستیان بۆ زیره‌كى ده‌ستكرد بردووه و ده‌یانه‌وێت به‌خه‌ڵك بڵێن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌ئێستاوه نه‌خشه‌ى بۆ كێشراوه و ئه‌نجامه‌كانى دیارین.
سه‌ركردایه‌تى پارتى له دواى وتاره مێژووییه‌كه‌ى سه‌رك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، له یاریگاى سلێمانى له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، تووشى شڵه‌ژان بوون و بۆیان ده‌ركه‌وت یه‌كێتى نوێ چه‌ند به‌هێزه و چیتر تواناى ئه‌وه‌یان نه‌ماوه ركابه‌رى ئه‌و حزبه بكه‌ن.
چاودێرێكى سیاسى له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، هه‌ر رۆژێك كه ده‌ڕوات پارتى زیاتر ره‌نگى زه‌رد ده‌بێت و ترس دایده‌گرێت و تووشى شێرپه‌نجه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌وه.
كامه‌ران ره‌حیم، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى وه‌ك مه‌له‌وانه‌كه‌ى لێ هاتووه، ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌بات، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره شكستێكى تووش ده‌بێت له مێژووى حزبه‌كه تۆمار نه‌كرابێت و رووینه‌دابێت".
وتیشى "هه‌موو سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى و رێكخستنه‌كانیش ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابووه كه حزبه‌كه‌یان دواى نه‌مانى 11 كورسى، شێوازى نوێى هه‌ڵبژاردن، به‌شێكى زۆرى كورسییه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، بۆیه به‌و جۆره ناچارن ده‌ست بۆ هه‌ر شتێك ببه‌ن و خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن خاو بكه‌ن"
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌مه‌ریكا و وڵاتان بڕیاریی كۆتاییان داوه كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه بكرێت، ئه‌گه‌رنا پارتى ده‌مێك بوو ئیعلانى مه‌رگى خۆى كردبوو له به‌یاننامه‌یه‌كداو له هه‌ڵبژاردن ده‌كشایه‌وه".