راپۆرت

سه‌رۆكێك بۆچوونى تاك به‌ تاكى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی گۆڕى

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكێك بۆچوونى تاك به‌ تاكى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی گۆڕى
مه‌ودا میدیا-

گه‌نجه‌، به‌ڵام سه‌رۆكه‌، سه‌رۆكى حزبێكى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌ویش یه‌كێتى نشتیمانیی كوردستانه‌ و سه‌رۆكه‌كه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانییه‌.
ئه‌م سه‌رۆكه‌ بۆچوونێكى چه‌قبه‌ستووى له‌ هزر و بیرى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا گۆڕى، چۆن؟

له‌ پێشوودا و پێشبوونى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌ لای تاكى كوردیدا وا وێنا كرابوو كه‌ سه‌رۆك یان به‌رپرس و هه‌ر كاربه‌ده‌ستێك له‌ هه‌ر پله‌ و پۆستێكدا بێت یان كه‌سێكى دیار بووایه‌، ده‌بێت كه‌سێكى جدى بێت و به‌رده‌وام جلێكى ره‌سمى له‌به‌ردا بێت و نابێت خۆى تێكه‌ڵى هه‌موو شوێنێك و هه‌موو جۆره‌ خه‌ڵكێك بكات، به‌ تایبه‌ت كه‌ سه‌رۆك بێت، ده‌بێت به‌رده‌وام قات و بۆینباغ بپۆشێت و هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌ت نه‌كات و خۆى به‌ گه‌وره‌ بزانێت له‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا، نه‌گونجاو بوو ئه‌گه‌ر زۆر ساده‌ بووایه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى كراوه‌ یان به‌ زمانى خه‌ڵكى قسه‌ى بكردایه‌، له‌ كاتى وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵیدا هه‌ر نه‌ده‌بوو ده‌ست ببات بۆ موبایلى لایه‌نگره‌كه‌ى و خۆى ره‌سمه‌كه‌ بگرێت و وه‌ك هاوڕێیه‌ك مامه‌ڵه‌ى بكردایه‌ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بخاته‌ پێكه‌نین، به‌ڵام سه‌رۆكێك؛ هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ى گۆڕى.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، هه‌ر له‌ قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ ده‌رده‌كه‌وت زۆر به‌ ساده‌یی ده‌رده‌كه‌وت و ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام سه‌رنجى خه‌ڵكى راده‌كێشا ئه‌و شێوازه‌ هاوڕێیانه‌ و ساده‌ مامه‌ڵانه‌ى بوو كه‌ ده‌ینواند و به‌و جله‌ ئاسایی و گه‌نجانه‌یه‌یه‌وه‌ كه‌ به‌راوردیان ده‌كرد به‌ سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستانى پێشووتر زۆر ده‌چووه‌ دڵه‌وه‌ و پیاهه‌ڵدانى زۆر ده‌كرا.

ئه‌و به‌ جۆرێك مامه‌ڵه‌ ده‌كات هه‌موو كه‌س ده‌توانێت لێى نزیك بێته‌وه‌ و وا هه‌ست ده‌كرێت هاوڕێته‌ نه‌ك كه‌سێك له‌ پۆستێكى باڵادا، زۆرجار قسه‌یه‌كى خۆشیش ده‌كات و مه‌به‌ستێتى ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بخاته‌ پێكه‌نین و له‌و ژینگه‌ جه‌نجاڵى و پڕ قه‌یراناوییه‌ بیانگوازێته‌وه‌ بۆ دۆخێكى شادیبه‌خش، قسه‌كانى به‌جۆرێكه‌ له‌ بیر و یادگه‌ى تاكدا ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ بێجگه‌له‌وه‌ى به‌شێكیان له‌ سۆشیال میدیادا ده‌بێته‌ ترێند.

هه‌موو جوڵه‌ و قسه‌كانى ئه‌م سه‌رۆكه‌ په‌یامى هه‌یه‌ و توانى تێشمانبگه‌به‌نێت كه‌ سه‌رۆكیش ئاساییه‌ به‌م جۆره‌ بێت و ئه‌ویش كه‌سێكى نۆرماڵه‌‌ وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه‌، زۆرجاریش كاتێك گه‌وره‌یان كردووه‌ به‌ ئاشكرا ره‌تى كردووه‌ته‌وه‌ و به‌ قسه‌یه‌ك یان جوڵه‌یه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ پێویست ناكات زۆر گه‌وره‌ بكرێت.

له‌ پاڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا زۆر جدییه‌ و به‌جوانیش گوێده‌گرێت و وه‌ڵامى ده‌بێت، به‌رپرسیارێتییه‌ جدییه‌كانى زۆر به‌ باشى به‌ڕێوه‌ ده‌بات و ئه‌گه‌ر پێویست بكات دیوه‌كه‌ى ترى به‌كار ده‌هێنێت كه‌ ئه‌ویش هێز و تووندییه‌كه‌یه‌تى.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، یه‌كێكى تر له‌و سه‌رنجراكێشییه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى، له‌گه‌ڵ نه‌رمونیانییه‌كه‌یدا، كه‌سێكى توونده‌ و به‌هێزه‌، به‌ڵام له‌ كاتى پێویسته‌، وه‌ ده‌شزانێت كه‌ى پێویست ده‌كات و كه‌ى پێویست ناكات.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان