سۆزان  حەمەتاتە

سۆزان حەمەتاتە

ناڵەی ژنێک پێویستە هەموومان راچڵەکێنێ

‎نەرمین قادر، خانمە هونەرمەندی دیاری کوردستان دووچاری نەخۆشییەکی مەترسیدار بووەتەوە و شەڕیئیرادەی لەگەڵ دەکات، نەخۆشکەوتن و تووشبوون بە هەر نەخۆشییەک، مایەی ئازاری جەستەیی ودەروونی زۆرە بۆ خودی نەخۆشەکە، بۆ خەڵکیش بەگشتی بەتایبەت کاتێک کەسەکە فیگەرێکی دیاربێت ورۆڵی ئەرێنی و ناوازەی لە بوارەکەی خۆیدا وازی کردبێت، ئێستا ئەو دیمەنە بۆ نەرمین قادر و ئێمەشتەواو راستە و پێویستە هەڵوەستەیەکمان پێ بکات.

‎خانمە هومەرمەندە ناوازەکەمان کە نەخۆشی تەواو ماندووی کردووە لە پەیامێکیدا دەڵێت "کێشەکەلەوەدایە نەخۆشبکەویت و بیمەیەکت نەبێت لە رێگەی حکومەتەوە بتوانیت چارەسەری خۆتی پێبکەیت". راستییەکەی تەنها ئەو دێڕە پەیامە بارتەقای هەزاران رەخنەی جدییە لە سیاسەت و شێوازی حوکمڕانی لەهەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارەکانی، روون دەبێتەوە کە چەند بێ باکن بەرانبەر ژیانی هاوڵاتییان وتەندروستی و داهاتوویان.

‎بیمەی تەندروستی؛ سەرەتاییترین مافی هەر مرۆڤێکە لە وڵاتانی پێشکەوتوو، لەو وڵاتانەی هاوڵاتی نرخیتایبەتی خۆی هەیە، هاوڵاتی و لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی جێگەی بایەخ و گرنگین، لە هەڵبژاردن وسەروەختی حوکمڕانیدا مافەکانی هاوڵاتیی دەبنە پرۆژە و جێبەجێیان دەکەن، هەرکاتیش پشت لەمافەکانیان بکەن ئەوا هاوڵاتییان لە هەڵبژاردندا سزایان دەدەن و لە دەسەڵات دووریان دەخەنەوە.

‎لە هەرێمی کوردستان دوای 33 ساڵ لە راپەڕین، هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بیمەیتەندروستی بۆ هاوڵاتییان دەستەبەر بکات، هەژارێک نەخۆشبکەوێت زیاتر لە نەخۆشییەکەی بێ پارەیی وهەژارییەکەی ئازاری دەدات، کەچی هەزاران بەرپرس و دەوڵەمەند بۆ چارەسەری نەخۆشییەکی ئاساییسەفەری وڵاتانی پێشکەوتوو دەکەن و لەگەڵیشیدا خۆیان وتەنی "شۆپین" دەکەن.

‎هونەرمەندێکی گەورەی وەکو نەرمین قادر، شایان بەوەیە بە باشترین شێوە خزمەت بکرێت و گرنگی بەژیان و تەندروستی بدرێتەوە، نەک لەبەر نەبوونی و بێ پارەیی لە ماڵەکەیدا بمێنێتەوە و ئازاری دەروون وجەستەی هێندەی  دیکە لە ژیان بێ هیوای بکەن.

‎راستیش وایە ئەو پەیامەی نەرمین خانی هونەرمەندی گەورە بکرێتە دەرفەتێک و حکومەتی داهاتوویهەرێمی کوردستان بیمەی تەندروستی بۆ هەمووان بێ جیاوازی دەستەبەربکات و هاوکاربێت لەوەرگرتنی چارەسەر و پاراستنی تەندروستیی گشتیی هاوڵاتییان.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan