تەندروستی
پۆسته‌رى هه‌ڵبژاردن كه‌سێكى دیكه ده‌كاته قوربانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى لێکردنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن، گەنجێک لە سلێمانی گیانی لەدەستدا و ئه‌مه‌ش بۆ دووه‌مجاره به‌هۆى لێكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ره‌وه گیان له‌ده‌ستدان رووبدات.
گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نى 22 ساڵ بووه و له كاتى لێكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ردا کەوتووه‌ته‌خوارەوە و گیانی له‌ده‌ستداوه، سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌رى سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانیش ئاشكرایكردووه "رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە و کاتێک گەیاندوویانه‌ته سەنتەره‌كه‌یان گیانی لەدەستدابوو".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردوویش به‌هه‌مان شێوه مێردمنداڵێك له كاتى لێكردنه‌وه‌ى پۆسته‌رى بانگه‌شه‌دا به‌هۆى ئه‌وه‌ى چوارچێوه ئاسنییه‌كه‌ى پۆسته‌ره‌كه به‌ر كاره‌با كه‌وت، كاره‌با گرتى و گیانى له‌ده‌ستدا.
پ ح ع