عیراقی

چوارچێوەی هەماهەنگی چه‌ند پرسێكى گرنگ تاوتوێ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوارچێوەی هەماهەنگی چه‌ند پرسێكى گرنگ تاوتوێ ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

چوارچێوەی هەماهەنگی كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێكى گرنگ تاوتوێ ده‌كات و داواش ده‌كات، ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی شەممەی داهاتوو كۆببنەوە و پرسی سەرۆكه‌كه‌ى یەكلابكاته‌وه‌. 

لە راگەیەندراوێكدا چوارچێوەی هەماهەنگی رایگه‌یاندووه‌ "كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان لە نووسینگەی عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە ئەنجامداوە و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەی بووە". 

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردووه‌، رۆژی شەممەی داهاتوو كۆببنەوە سه‌باره‌ت به‌ یەكلاكردنەوەی پرسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كە نزیكەی ساڵێكە لە دوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبووسی ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هەر لە كۆبوونەوەكەدا، رۆڵی حكومەتی عیراق بەرز راگیرا سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و چەسپاندنی ئاسایش و دەستگیركردنی داواكراوان، هەروەها بیروڕاكان سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و ناوچەكە و جەنگی فەلەستین و لوبنان تاوتوێكران".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان