نەرمین عوسمان
پرۆژە ناوازەکانی بواری ژینگە
بایەخدان بە پرسی ژینگە، لە ماوەی پەنجا ساڵی رابردوو؛ روو لە زیادبوونە، بەتایبەتییش لە ماوەی دە ساڵی رابردوو. لە هەموو لایەکەوە تیشک خراوەتە سەر بابەتەکانی پەیوەست بە ژینگە، بەتایبەتی گۆڕانی کەشوهەوا. دەیان پرسیاری پەیوەست بە ژینگە، کە کاریگەرییان لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان هەیە، لە ناوچە جیاوازەکان و لایەنە پەیوەندیدارە زانستییە جۆراوجۆرەکانەوە هاتوونەتە پێشەوە. چەندین وەڵام و پرسیار بە مەبەستی فەراهەمکردنی ژینگەیەکی تەندروست سەریان هەڵداوە، کە تەنیا بە مانای ژینگەیەکی تەندروست نییە بۆ هەموو زیندەوەر و گیانلەبەرەکان، بەڵکوو وەک پێویستییەک بۆ مانەوەشیان.
ژینگەی تەندروست، واتە هەوای پاک، سەرچاوەی خۆراکی سەلامەت، ئاوی پاکی خواردنەوە، دەوروبەری پاک... بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و کارکردن لەپێناویان، دەیان سەنتەری زانستی و لایەنی پەیوەندیدار و کۆمپانیا سەرقاڵی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و دروستکردنی پرۆژەی زەبەلاح و بچووکن، هەندێک لەو پرۆژانە ستراتیژین و هەندێکیشیان خێرا و کورتخایەنن. ئەو پرۆژانە لەلایەن لایەنە زانستییە باوەڕپێکراوەکانی جیهانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، بۆ نموونە؛ لایەنی (New Scientis) و زانکۆ باڵاکانی جیهان... هەروەها ساڵانە لە چەندین لاوە پێشبڕکێ دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی پرۆژە گرنگ و بەسوود و ستراتیژییەکان.
ئەمانە هەندێک لەو پرۆژە گرنگانەن:
- دروستکردنی وێستگەیەکی وزەی خۆر لە بۆشایی ئاسمان بۆ بەکارهێنانی تیشکی خۆری بەردەوام و بێ پچڕان.
- دروستکردنی دوورگەی وزەی با لە دەریای باکوور، بۆ ئەوەی وەک ناوەندێک بێت بۆ کێڵگەی بەرهەمهێنانی هایدرۆجینی سەوز.
- سەقامگیرکردن و کەمکردنەوەی توانەوەی بەستەڵەکی تواتیس لە ئانتارکتیکا بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی کارەساتباری ئاستی دەریا.
- سەوزکردنی دوورگەی سینا، بۆ گەڕاندنەوەی ئیکۆ سیستمی ناوچەکە و هەڵمژینی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن راستەوخۆ لە بەرگەکەیدا بە مەبەستی کەمکردنەوەی چڕیی ئەو گازە لە هەوادا.
- پرۆژەی تایبەت بە چاودێریکردنی سەرتاسەری و گشتگیر و بەردەوام بۆ دەردانی دەرهاویشتەکانی گازی میسان لە ناوچە و کورەکانی سووتاندنی زبڵ و پاشماوەکان، چونکە ئەوەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەپێورێت، بەشی زۆریان دوورن لە راستییەوە، یاخود ئەگەر راستیش بن، بۆ ماوەیەکی کورتن.

لە لایەکی دیکەوە، کۆمپانیای زانستیی ئەمەریکایی، تیشکی خستە سەر هەوڵەکان بۆ پاراستنی دۆڵی پاک (ناوچەیەکە لە مۆنتانای ئەمەریکا) لە داربڕین، چونکە بڕینەوەی دەرخت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، بووەتە هەڕەش بۆ سەر دارستانە کۆن و پاکەکان. پارێزگاریکردن و هێشتنەوەی ئەو دارستانە، تەنیا بۆ مانەوەی سەوزایی و ئۆکسجین و پاکیی ناوچەکە نییە، بەڵکوو شوێنی ئیکۆ سیستمێکی هەمەچەشنی رووەک و ئاژەڵەکانیشە، کە هەندێکیان هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە، وەک: ورچی گریزلی و لینکسی کەنەدی. دەیان ساڵە بەهۆی داربڕینەوە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، بەشێکی زۆری دارستانەکان هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە و هاوسەنگیی ئیکۆلۆژییان تێک دراوە. دارستانە کۆنەکان بۆ ئیکۆ سیستم زۆر گرنگن، چونکە شوێنی گرنگ و گەرمن بۆ سەدان جۆری زیندەوەر.
هەروەها (بی بی سی) ساینس فۆکەس (BBC Scienci Focus) پرۆژەیەکی گرنگی بە ناوی باخداریی تەمبەڵ دەستنیشان کردووە، کە بۆ باخدارییە. ئەم جۆرە لە باخداری، هەڵکەندی خاکی پێویست نییە، شێوازێکە لە باخەیدان بە تەندروستیی خاک و بەردەوامیی پێ دەدات. کشتوکاڵی نەرێنی، ئیکۆ سیستمی سروشتیی ناو خاک تێک دەدات و زیان بە رێڕەو و تونێلەکان و تۆڕەکانی کرم و کەڕووەکان دەگەیەنێت، کاربۆنی قەتیسی ناو زەوی ئازاد دەکات و دەچێتە ناو هەوا. مەبەستیش لە باخداریی تەمبەڵ، ئەوەیە کە پێویستی بە هەڵکەندی زەوی نییە، بەڵکوو چەند چینێک مادە ئۆرگانییەکانی وەک کۆمپۆس و بتمۆس لەسەر خاک دادەنرێت و چینێکی تەنک لە خاکی بەسەردا دەکرێت، بەوەش هانی گەشەی رووەکەکان دەدرێت و بەرهەمیشی زیاتر دەبێت. لەگەڵ ئەوەش، هەوڵ و ماندووبوونی کەمتری دەوێت و خاک و ئاویش دەپارێزێت.
یەکێکی تر لە پرۆژە گرنگەکان، لەلایەن کۆمپانیا مەرجان ڤیتا (Coral Vit)وە ئەنجام دراوە لە دوورگەی باهاما. ئەم کۆمپانیایە بەهۆی شێواز و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، (لقەکانی جۆری مەرجانەکان) لە حەوزەکانی سەر زەوی (هەمان شێوەی حەوزی ماسی) گەشە پێ دەدات. بەراورد بە رێگەی باو، بە رێژەی لە سەدا پەنجا زیاتر بەرهەم دەهێنرێت و بەرگەی پلەی گەرمی و ترشەڵۆکی زەریاکانیش دەگرن، پاشان ئەو لقە مەرجانانە دەگەڕێنرێنەوە بۆ ناو زەریاکان بۆ ئەوەی لەناونەچن.
بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و فراوانبوونی زانست، هەروەها بوونی چەندین دامەزراوی گرنگی زانستیی جیهانی و تەرخانکردنی بودجەی گەورە و بەرفراوان بۆ پاراستنی مرۆڤ و بوونەوەر و رووەک و گۆی زەوی بەگشتی، رۆژانە پرۆژەی گرنگ و بابەتی لە ئارادان و بە شێوازی جۆراوجۆر کاریان بۆ دەکرێت.
خ.غ
خ.غ