ئینستتیوتى نارین
موراد قهرهیلان: بهبێ ئۆجهلان چارهسهرى دۆخهكه ئهستهمه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراو به هەپەگە رایگهیاند، هەر هەنگاوێک بۆ چارەسەریی کێشەی کورد بەبێ ئازادی ئۆجەلان مومکین نییە و تاکتیکى شەڕی دەروونی و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی کوردەکان بێ ئەنجامە.
موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراو به هەپەگە رایگهیاند "کوردەکانی دژی چارەسەریی دیموکراتیک نین، بەڵام هەنگاو نانێنە سەر تەختەداری پواوە و ناسەقامگیر".
وتیشى "لێدوانەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی و تاکتیکى شەڕی دەروونی و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی کوردەکان بێ ئەنجامە".
ئهوهشى خستهڕوو "ئێمە هیچ ڕێگەچارەیەک کە تەرکیزی لە سەر ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەبێت، قبووڵ ناکەین و تەنیا لە رێگەی دانوستان و دیالۆگی سازینەرەوە دەگەینە رێگەچارەی ڕاستەقینە".
ع