تەندروستی

كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌ سێ كه‌س بوونه‌ قوربانى

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌ سێ كه‌س بوونه‌ قوربانى
مه‌ودا میدیا-

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ سه‌ر رێگه‌ى سلێمانى - چه‌مچه‌ماڵ، رووداوێكى هاتوچۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س برینداربوون، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵیش رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ ئێستادا برینداره‌كان باری ته‌ندروستییان جێگیره‌ و له‌ ژێرچاودێرى پزیشكیدان".

شه‌ریف ره‌حیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "رووداوه‌كه‌ له‌ جۆرى پێكدادان بووه‌ و له‌ نێوان ته‌كیه‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ روویداوه‌".

وتیشى "به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س برینداربوون و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه‌ هێنراون بۆ سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى چه‌مچه‌ماڵ".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ ئێستادا برینداره‌كان باری ته‌ندروستییان جێگیره‌ و له‌ ژێر چاودێرى پزیشكیدان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان