ئابووری

جووتیاران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


جووتیاران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاڕاستەی ئەو جووتیارانە کردووە کە گەنمیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستەداراییەکانیان، سه‌ردانیان بكه‌ن.

سایلۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکاتەوە کە هەڵگری پسووڵەی ژمارە (1417 تاوه‌كو 1473)ن، سەردانی هۆبەی ژمێریاری سایلۆکەیان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستەداراییەکانیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم وعیراق، ئەم ساڵ کۆی گەنمی وەرگیراوی جووتیارانی هەرێم لەلایەن بەغداوە 700 هەزار تۆن بوو، پشکی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین 282 هەزار تۆن بوو، کە دەکاتە %40 کۆی گەنمی کڕدراوەی هەرێمی کوردستان.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان