ئابووری

رێگرى كردن له‌ "هه‌ژمارى من" وەزاره‌تی دارایی هەرێم دێنێته‌ ده‌نگ و هۆشدارى ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگرى كردن له‌ "هه‌ژمارى من" وەزاره‌تی دارایی هەرێم دێنێته‌ ده‌نگ و هۆشدارى ده‌دات
مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ رێگرى كردن له‌ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم نووسراوێك ئاڕاسته‌ى بانكه‌كانى سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات و تێيدا هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى رێگریكاران دووچاری لێپرسینەوە دەبێت.
 
له‌ نووسراوێکدا كه‌ واژۆى وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ئاوات شێخ جەناب،ى له‌سه‌ره‌ و ئاڕاستەی بانکە بازرگانییەکانی (مەڵکەندی، توی مەلیک، تانجەڕۆ، هەڵەبجە و چەمچەماڵ) کراوە، داوایان لێده‌كات پابەند بن بە جێبەجێکردنی پرۆژەی (هەژماری من).

نووسراوه‌كه‌، کە لە رۆژی 28-10-2024 دەرچووە، تێیدا هاتووه‌ "هەر بەڕێوەبەر و فەرمانبەرێک لەو بانکانەی تایبەتکراون بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، رێگری و ئاستەنگ بۆ کارمەندانی (هەژماری من) دروست بکات، دووچاری لێپرسینەوە دەبێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان