ئابووری
به‌غدا پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "لیستی مووچەی مانگی 10یان به‌ده‌ستگه‌یشتووه و له پاش وردبینى كردنى، له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه پاره ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه، ئەمڕۆ سێشەممە 29ى تشرینى یه‌كه‌مى 2024، لیستی مووچە بۆ مانگی 10 گەیشتووەتە ده‌ست وەزارەتی دارایی عیراق و ئەمڕۆ یان سبەینێ چوارشه‌ممه وردبینی تێدا ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، ئەگەر گرفت له لیستەکەدا نەبێت لە هەفتەی داهاتووەوە پاره ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، عیراق دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10ى ده‌ستپێكردووه و تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمى كوردستان دیار نییه كه‌ى مووچه دابه‌شده‌كرێت.
پ ح ع