ئابووری
له دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك جیاوازى ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت، له هه‌ولێر و دهۆك ماش دابه‌ش كراوه، به‌ڵام له سلێمانى له‌برى ماش نیسك دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هاوڵاتییان.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له به‌شه‌خۆراكى مانگى هه‌شت، له هه‌ولێر و دهۆك ماش دابه‌شكراوه، به‌ڵام له سلێمانى نیسك دابه‌شكراوه".
باسى له‌وه‌شكرد "ماش بۆ سلێمانى نه‌هاتووه، به‌ڵام له هه‌ولێر و دهۆك دابه‌شكراوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق بڵاویكرده‌وه "له به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت ماش ده‌ردێت به هاوڵاتییان".
ع