ئابووری

له‌ سلێمانى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سلێمانى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، ئامادەكاری پێویست كراوە بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو لەناو سلێمانی و لە قەزا و ناحییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستبكرێت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی كە ناویان گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە وەزارەتی شارەوانییەوە ناوی 157 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی گەڕاوەتەوە شارەوانیی سلێمانی بۆ ئەوەی زەوییان بەسەردا دابەشبكریت، هاوكات ئەوانیش لای خۆیانەوە داوای ناسنامە و پێداویستییەكانی دیكەیان كردووە بۆ ئەوەی رێكارەكانی دابەشكردنی ئەو زەییانە دەستپێبكەن و پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوام دەبێت و دابەشكردنی زەوی لە سنووری قەزا و ناحییەكانیش دەستپێدەكات".

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دوو هەزار و 474 پارچە زەوی رەزامەندی دابەشكردنیان دراوە هاوكات لە چەند رۆژی رابردووش پێنج  هەزار پارچە زەوی لە هەولێر دابەشكرا و رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێك تەرخان دەكرێت 200 مەتر دووجا دەبێت و دابەشكردنی زەویش بەشێوەی تیروپشك دەبێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان