ئابووری

به‌غدا لیستى مووچه‌ى نارده‌وه‌ بۆ هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا لیستى مووچه‌ى نارده‌وه‌ بۆ هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

هه‌رچه‌نده‌ له‌ دوو رۆژى رابردوو، شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ خۆیان لیستى مووچه‌یان بردووه‌ته‌ به‌ڵام به‌هۆى كه‌موكورتى و خراپ ئاماده‌كردنى لیسته‌كه‌، به‌غدا لیسته‌كه‌ى بۆ هه‌رێم ناردووه‌ته‌وه‌.

بەپێی ئه‌ زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "لە رۆژانی رابردوو  حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 10ی رەوانەی بەغداد کرد و وەفدێکیش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدادی کردو لیستەکەی رادەستی حکومەتی فیدراڵی کرد".

هه‌روه‌ها "بەهۆی بوونی سەرنج و تێبینی لەبارەی ئامادەکردنی لیستەکە جارێکی دیکە وەزارەتی دارایی عیراق لیستی مووچەی رەوانەی هەرێم کردووەتەوە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو پێداچوونەوە بۆ کەم کورتییەکانی بکرێت و دواتر ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێته‌وه‌".

رۆژى رابردووش رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "له‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ى مانگى 10 و 11 و 12ى فه‌رمانبه‌رانین".

ع
Qaiwan
Qaiwan