ئابووری

فازیل نه‌بى: ته‌وتین باشتره‌ له‌ هه‌ژمارى من

مەودا میدیا - سلێمانی |


فازیل نه‌بى: ته‌وتین باشتره‌ له‌ هه‌ژمارى من

مه‌ودا میدیا-

بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق رایگه‌یاند، زۆرینەی مووچەخۆران دەیانەوێت مووچەیان تەوتین بكرێت و متمانەیان بە بانكە حكومییەكان زیاترە.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگه‌یاند "بە تەوتینكردنی مووچە راستەوخۆ لە بەغداوە پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی فەرمانبەران و زۆرینەی مووچەخۆران خوازیارن مووچەیان تەوتین بكرێت چونكە متمانەیان بە بانكە حكومییەكان زیاترە".

وتیشى "جیاوازیی نێوان هەژماری من و تەوتین ئەوەیە كە لە هەژماری من بەغدا پارە دەنێرێت و لە هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری فەرمانبەران، بەڵام بە تەوتینكردنی مووچە راستەوخۆ لە بەغداوە پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی فەرمانبەران".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " ئێستا لە بەغداد گرفتێك دروستبووە و وەزارەتی دارایی عیراق دەڵێت هەرێم تەرخانكراوی دارایی بۆ مووچە نەماوە لە كاتێكدا دەتوانێت "مناقلە" بكات و گواستنەوە لە بودجە بكات و پارەكە بۆ مووچە تەرخانبكرێت و جگەلەوەش ئەو داهاتەی هەرێم رادەستی بەغدای دەكات حكومەتی عیراق رەزامەند نییە و داوای داهاتی دیكە دەكات".

ع
Qaiwan
Qaiwan