کوردستانی
ئه‌و دزانه ده‌ستگیر كران كه چه‌كیان به‌كار هێنابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سێ كه‌س به تۆمه‌تى دزی كردن له لایه‌ن قۆلیسى هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كران و پۆلیسیش رایده‌گه‌یه‌نێت "ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه ئاگادار بن كه تاوانن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له ئێستادا كه‌س له ده‌ست یاسا و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ربازی نابێت".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه "هێزه‌كانیان ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌یان ده‌ستگیر كرد كه هه‌ستابوون به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی دزیكردن له ژماره‌یه‌ك (ماركێت و ده‌رمانخانه) كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی وڵاتی سوریان".
راشیگه‌یاندووه "پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، تۆمه‌تباران ده‌ستگیر كران و دانیان نا به تاوانه‌كانیان و له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه چه‌كیان به‌كارهێناوه بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه".
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "له ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و به پێی مادده‌ی 443 له یاسای سزادانی عیراقی و دراونه‌ته دادگا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به نیازی ئه‌نجامدانی تاوانن ده‌بێت بیر له سزاكه‌ی بكه‌نه‌وه، چونكه له ئێستادا كه‌س له ده‌ست یاسا و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ربازی نابێت.
پ ح ع