ئابووری

حكومه‌تى عیراق به‌ بڕیارێك جوتیاران تووشى زیان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى عیراق به‌ بڕیارێك جوتیاران تووشى زیان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2024/2025 بۆ نزیكه‌ی له‌ 50% كه‌م بكاته‌وه‌ و بۆ هه‌ر ته‌نێكیش بڕی 850 هه‌زار دیناری دیاری كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ، ئه‌م ساڵ له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عیراق 3 ملیۆن و 600 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گیرێت، له‌و ژماره‌یه‌ش 400 هه‌زار تۆن وه‌ك به‌شی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه‌ و به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو كه‌ بڕی گه‌نمی وه‌رگیراو 700 هه‌زار تۆن بوو، بۆ ساڵی داهاتوو 300 هه‌زار ته‌ن كه‌م كراوه‌ته‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "هۆكاری ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ش له‌ وه‌رگرتنی گه‌نم، له‌به‌ر کێشەی بودجە و مانه‌وه‌ی پاره‌ی جوتیارانی عیراق و هه‌رێمه‌ لای حكومه‌ت، كه‌ تا ئێستاش 903 ملیار دینار لای ماوه‌ته‌وه‌ و هێشتا خه‌رج نه‌كراوه‌، هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌ به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی سایلۆی پێویسته‌ بۆ عه‌مباركردنی گه‌نمی زیاتر، له‌كاتێكدا هێشتا 6 ملیۆن تۆن گه‌نمی ساڵی ڕابردوو له‌ناو سایلۆكان ماوه‌ته‌وه‌".

ره‌حیم جه‌بار، جوتیار به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى عیراق زیانگه‌یاندنه‌ به‌ جوتیاران، وه‌رنه‌گرتنى به‌شێكى گه‌نم و كه‌مكردنه‌وه‌ى ریّژه‌كه‌ بۆ نیوه‌ وا ده‌كات جوتیار له‌ ده‌ره‌وه‌ گه‌نمه‌كه‌ى بفرۆشێت و به‌ نرخێكى كه‌متر بیداته‌ بازرگانه‌كان".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان