عیراقی

لە عیراقەوە ئیسرائیل بۆردومان کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراقەوە ئیسرائیل بۆردومان کرا
لە عیراقەوە ئیسرائیل بۆردومان کرا

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 2024/11/1، جارێکی تر گرووپەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کردەوە سەر ئیسرائیل.

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق رایگەیاند "کە دوو هێرشی جیاوازییان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر دوو پێگەی سوپای ئیسرائیل لە جۆلان ئەنجامداوە".  

بەرەی مقاوەمە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سێ پێگەی تریان لە باشووری ئیسرائیل، و پێگەی گرنگیان لە ناوەڕاستی ئیسرائیل بە ئامانج گرتووە".

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق باسی لەوەشکرد "هێرشەکانیان بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و لوبنان بەردەوام دەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان