تەندروستی

تەندروستی هەرێم دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تەندروستی هەرێم دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئامارێکی مەترسیداری شێرپەنجە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند "لە چەند پەیج و دیجیتاڵ میدیایەک، بابەتێک بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەر (53) خولەك جارێك كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجەدەبێت".

وەزارەتی تەندروستی وتیشی "رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستاندارتی جیهانییەکانەوەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دووپاتی دەكەنەوە كە رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە، لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستانداردی جیهانییە، كە بۆ هەر سەد هەزار كەس (151) كەس تووشبووە، كە لە جیهان بۆ سەد هەزار كەس 191 كەسە، بەمەش لە هەرێمی كوردستان رێژەكە زۆر كەمترە"

باسی لەوەشکردووە "هاوڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە كە پێویست ناكات بەو جۆرە هەواڵانە دڵگرانبن، كە لەپێناو كۆكردنەوەی لایک، دڵەڕاوكێ بڵاو دەكەنەوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان