ئابووری

نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر لیستى مووچه‌ى مانگى 10 بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی له‌ سه‌ر لیستى مووچه‌ى مانگى 10 بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌و تێبینیانه‌ى وەزارەتی دارایی عیراق هه‌یبوو لە سەر لیستی مووچە بۆ مانگی 10، له‌ چارەسەر كردندان و بڕیارە لە دوو رۆژى داهاتوودا لیسته‌كه‌ بەشێوه‌ى ئەلیکترۆنی و کاغەز رەوانەی بەغدا بکرێتەوە.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، كه‌ لە وەزارەتى دارایى هەرێمه‌وه‌ هاتووه‌، ماوه‌ى یه‌ك هەفتەیە ئه‌و تێبینیانه‌ چارەسەر ده‌کرێت كه‌ به‌غدا هه‌یبوو له‌ سه‌ر لیستى مانگى 10 و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گه‌ڕاندبوویه‌وه‌ بۆ حكومه‌تى هه‌رێم.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژى داهاتوودا لیسته‌كه‌ بەشێوه‌ى ئەلیکترۆنى و کاغەز جارێکی تر ره‌وانه‌ى بەغدا بكرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم لیستى مووچه‌ى بۆ مانگى 10 له‌ ماوه‌ى رابردووه‌ ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد، بەڵام بەهۆى ئه‌وه‌ى به‌غدا تێبینى لەسەر لیستەکە هه‌بوو گه‌ڕێندرایه‌وه‌ هەرێمى کوردستان.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان