کوردستانی
لهبارهى پشووهوه پەروەردەی پێنجوێن و راپهڕین و ههڵهبجهش بڕیاریاندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پەروەردەی پێنجوێن و راپهڕینیش لهبارهى پشووى سبهینێوه بڕیاریاندا و رایدهگهیهنن "لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران، بڕیارماندا سبەی پشوو بێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن"، بهڵام له سنوورى راپهڕین خوێندنگه ئامادهییهكان ناگرێتهوه.
له راگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن رایگهیاندووه "دوای گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی قەزای پێنجوێن لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران، بڕیارماندا بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، سبەی یەکشەممە (2024/11/3) پشوو بێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان".
هاوكات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەیی راپەڕینیش لە راگەیەنراوێکدا، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری هەردوو پەروەردەی رانیە و پشدەر ئاگاداردەکاتەوە، کە سبەینێ یەکشەممە بە لەبەر چاوگرتنی رەوشی پێشبینیکراوی کەشوهەوا، لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان و خوێندنگە بنەڕەتییەکان (حکومی و ناحکومی) پشووی فهڕمییه و دەوام نییە".
راشیگهیاندووه "پشووەکە لە قۆناغی باخچە تاوهكو نۆى بنەڕەتی دەگرێتەوە و لە خوێندنگە ئامادەییەکان دەوام ئاساییە".
ههروهها بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجەش رایگهیاندووه "لەپێناو سەلامەتیی قوتابیان و خوێندکاران بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، سبەینێ یهكشهممه 3-11-2024، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووە".
پ ح ع