کوردستانی
له كاره‌باى 24 كاتژمێریی نزیك ده‌بینه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "له ئێستادا سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى قۆناغى دووه‌مى دانانى پێوه‌رى زیره‌كن و له‌م قۆناغه‌دا زیاتر له 400 هه‌زار هاوبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت". وتیشى "به ته‌واوبوونى ئه‌و قۆناغه‌ش هه‌نگاوێكى زیاتر له كاره‌باى 24 كاتژمێریی نزیك ده‌بینه‌وه".
له ماوه‌ى رابردوودا له پرۆژه‌یه‌كدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به دانانى پێوه‌رى زیره‌ك بۆ ماڵان و باسله‌وه كرا، له‌و رێگه‌یه‌وه رێژه‌ى پێدانى كاره‌با به هاوڵاتییان زیاتر ده‌بێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "دانانى پێوه‌رى زیره‌ك به دوو قۆناغ ده‌ستیانپێكرد كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا له ساڵى 2019، یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار هاوبه‌ش به‌شدارییان پێكرا و له ئێستادا سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى قۆناغى دووه‌من كه زیاتر له 400 هه‌زار هاوبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت و چاوه‌ڕێن ره‌زامه‌ندى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بگه‌ڕێته‌وه".
وتیشى "ئامانج له دانانى پێوه‌رى زیره‌ك زیاتر كردنى كاتژمێره‌كانى كاره‌بایه به هاوڵاتییان و له نێویدا كردنى كاره‌با به 24 كاتژمێریی كه پێوه‌رى زیره‌ك به‌شێكه له‌و سیستمه كه پریپه‌یده".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له رێگه‌ى پێوه‌ره‌كه‌وه ده‌توانن ته‌واوى داتا و زانیارییه‌كانیان ده‌ستبكه‌وێت و بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه به ئاسانترین شێوه پرۆژه‌ى سیستمى پریپه‌ید جێبه‌جێبكه‌ن".
پ ح ع