راپۆرت

هه‌رچیرۆكێك و په‌ندێك!

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رچیرۆكێك و په‌ندێك!
مه‌ودا میدیا-

چیرۆكى نارینى هه‌شت ساڵان زۆر دڵته‌زێن بوو، به‌ڵام ده‌توانین ده‌رسی لێوه‌ فێر بین.

بۆچى پێمان ده‌وترێت مرۆڤى ژیر، ده‌بێت ژیرانه‌ بیر بكه‌ینه‌وه‌ و ژیرانه‌ بڕیار بده‌ین، هه‌ڵه‌ له‌ دواى هه‌ڵه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ین.

مرۆڤ كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات، دوو رێگه‌ى له‌ به‌رده‌مدایه‌: یان به‌ ره‌حمى خوا به‌ ئاسانى به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت، یان هه‌ڵه‌ى كردووه‌ و ده‌بێت باجه‌كه‌ى بدات.

چیرۆكه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى نارین بۆچى روویدا و مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانى رووداوى كوشتنه‌كه‌ى چی بوو؟

مام و دایكى ویستیان ئاشكرا نه‌بن و له‌ به‌رده‌م دادگا و دۆسته‌كانیاندا ئابڕوویان نه‌چێت، به‌ڵام هه‌ر ئابڕوویان چوو، به‌ڵام گه‌وره‌تر و خراپتر.

چۆن؟

چیرۆكه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

كاتێك مام و دایكى نارینى ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ندى سۆزدارى له‌ نێوانیاندا ده‌بێت و رۆژێك ئه‌و منداڵه‌ دایك و مامى ده‌بینێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ناڕێك پێكه‌وه‌ن، ئیتر ترس و دڵه‌ڕاوكێ لاى ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌ی یه‌كتر دروستده‌بێت و به‌هۆى ئه‌وه‌ى مامى نارین موختارى گونده‌كه‌یانه‌ و ناوبانگێكی هه‌یه‌ و نابێت ئاشكرا ببن و وه‌ك ده‌ڵێن، ئابڕوویان نه‌چێت له‌ گونده‌كه‌، گومان ده‌كه‌ن نارین باسی ئه‌و نهێنییه‌یان بكات و ئاشكرایان بكات، بێ ئاگا له‌ ناو دڵى ئه‌و منداڵه‌ كه‌ ره‌نگه‌ هه‌رگیز باسى نه‌كات و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى منداڵێكى روو له‌ خوایه‌ و رۆژانه‌ وانه‌ى قورئان ده‌خوێنێت، ره‌نگه‌ له‌ قورئانه‌كه‌وه‌ فێرى ئه‌وه‌ بووبێت كه‌ رێگه‌پێدراو نییه‌ نهێنى هیچ  كه‌سێك بدركێنین و نه‌بینه‌ مایه‌ى نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌ و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی و كوشتن، بۆیه‌ مام و دایكى له‌ ترسى ئه‌وه‌ى ئاشكرایان نه‌كات، بڕیار ده‌ده‌ن، نارین بكوژن و ته‌رمه‌كه‌ى بشارنه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر ئاشكرا بوون و كێشه‌كه‌شیان گه‌وره‌تر بوو، ته‌نانه‌ت تا ئه‌و راده‌یه‌ى سه‌رۆكى وڵات ئاگادارى دۆسیه‌ى گوندێك ببێت و بێته‌ سه‌ر خه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى و بڕیاردان به‌ گه‌یاندنى سزاى تاوانباران.

نارین گوران، رۆژی 21ی ئاب، دوای گەڕانەوەی لە کۆرسی قورئان دیارنەما و پاش 19 رۆژ تەرمەکەی لە کەناری جۆگەیەکی نزیک ماڵی خۆیان دۆزرایەوە، راپۆرتی پزیشکی دادیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، هەمان رۆژی دیارنەمانی نارین خنکێندراوە، تاوه‌كو ئێستاش 12 کەس لەسەر کوشتنی نارین بەندکراون، کە دایکی و دوو برای و دوو مامی لەنێو بەندکراواندان.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan