تەندروستی
سووده‌كانى باران و رێكردن له ژێر باراندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان و پسپۆڕانى پزیشكیی، چوونە بەرباران له رووى ته‌ندروستییه‌وه چه‌ند سوودێكى گرنگى هه‌یه.
له‌وانه؛
1- به‌پێى توێژینەوەیەک كه له زانکۆی کاردیف لە واڵس ئه‌نجامدراوه، به‌رباران یارمەتیی ئاسوودەبوونی دەروون و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی دەدات، به‌شێوه‌یه‌ك ئەوانەی دەچنە بەرباران و بۆنى باران ده‌كه‌ن، ئاسوودەترن و دەرووندروستییان باشترە بەراورد بە کەسانی دیکە.
2- رێکردن لە بەرباران یارمەتی کێش دابەزاندن ده‌دات، چونکە وات لێده‌كات له بەرباراندا خێرا بڕۆیت و به‌وه‌ش زیاتر کالۆری دەسووتێت، هه‌روه‌ها وەرزشكردن لە کەشی سارد دا زیاتر کالۆری دەسووتێنێت بەراورد بە وەرزش لە کەشی مامناوەند، ئه‌وانه‌ش له توێژینەوەیەکی گۆڤاری نێودەوڵەتیی پزیشکیی وەرزشیی ده‌ركه‌وتووه.
3- به‌ر باران هەناسەدانی باشتر ده‌به‌خشێت به مرۆڤ، چونكه بارانبارین ئۆکسجینی زیاتر و هەوای خاوێن بە جەستە دەبەخشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كواڵێتى هەوا پاک دەبێتەوە. ئه‌مه‌ش پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی لە کالیفۆرنیای ئەمه‌ریکا ئاشكرایكردووه.
4- ئەو پسپۆڕە ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، وەرزشکردن لە ژێر باراندا پلەی گەرمیی هاوسەنگ دەکات.
5- باران پێست نەرم و گەشتر دەکات، ئه‌وه‌ش بەپێی دامەزراوەی پسپۆڕانی پێست و جوانکاری لە ئەمه‌ریکا، كه ده‌ریخستووه، بارانبارین کەشێکی شێداری هەیە و گەشاوەیی، شێداریی و نەرمی بە پێست دەبەخشێت.
پ ح ع