ئابووری
پاسی هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی دەگۆڕدرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، لەرێی پڕۆژەیەکەوە هەوڵی گۆڕینی پاسی هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی دەدات.
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند "کۆمپانیایەکی چینی ئامادەیە پاسی کوالێت بەرز بۆ هاتوچۆکردنی ناو شاری سلێمانی دابین بکات".
ئاماژەیان بەوەشکردووە "کۆمەڵێک هێڵی گواستنەوەی ناوخۆیی لە گەڕەکەکانی سلێمانی هەن، هاوڵاتیان دەگوازنەوە و هەندێک لەو پاسانە کۆن بوون ، کارکردنیان وەک پێویست نییە، لەڕووی ژینگەیشەوە لەگەڵ ستانداردی جیهانیدا ناگونجێت، لەئێستادا دەمانەوێت ئەو پاسانە بگۆڕین بە پاسی مۆدێل بەرز و دۆستی ژینگە".
ب ح