ئابووری
هه‌فته‌ى داهاتوو به‌شه‌خۆراكێكى تر ده‌درێته هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بریكارێكى دابه‌شكردنى خۆراك له سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ى داهاتوو به‌شه‌خۆراكێكى تر دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان.
راژان عه‌لى، بریكارى دابه‌شكردنى خۆراك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى دابه‌شكرا به‌شه خۆراكى مانگى حه‌وت بوو، نیسك و له‌تكه‌نۆك و برنج و رۆن و شه‌كر و دۆشاو و نۆك دابه‌شكرا".
وتیشى "به‌شه خۆراكى مانگى هه‌شتیش گه‌یشتووه و هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر بریكاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بدرێته هاوڵاتییان".
له به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت، له هه‌ولێر و دهۆك ماش دراوه به هاوڵاتییان، به‌ڵام له سلێمانى نیسك دابه‌شكرا، هه‌ر بۆیه له به‌شه‌خۆراكى مانگى هه‌شت هاوڵاتییانى سلێمانى ماش وه‌رده‌گرن له‌برى نیسك كه بۆ هه‌ر كه‌سێك چاره‌كه كیلۆیه‌كه.
ع