ئابووری
له‌گه‌ڵ بارینى یه‌كه‌م باران كاره‌باى نیشتمانیی داى له‌نیوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى دوو رۆژه كه‌شوهه‌واى هه‌رێمى كوردستان باران ناویه‌و له‌گه‌ڵ بارینى یه‌كه‌م باران، كاره‌باى نیشتمانی داى له‌نیوه.
وه‌زاره‌تى كاره‌با مانگى رابردوو رایگه‌یاند "تێكڕا له‌و مانگه‌دا سه‌رو 18 كاتژمێر كاره‌بایان داوه به هاوڵاتییان، به‌ڵام ئه‌وه له‌كاتێكدایه مانگى تشرینى یه‌كه‌م هاوڵاتییان نه فێنككه‌ره‌وه و نه گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كارناهێنن".
دوا به‌دواى ئه‌وه، به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله باران بارینه‌ى كه سێ رۆژه رووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، ده‌ستبه‌جێ كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانیی بۆ 10 بۆ 12 كاتژمێر كه‌میكردووه، هه‌رچه‌نده به‌ته‌واوى سه‌رما ده‌ستیپێنه‌كردووه و پله‌كانى گه‌رما زۆر دانه‌به‌زیوون.
هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى زیاتر له 30 ساڵه كێشه‌ى كاره‌باى نیشتمانیی هه‌یه و حكومه‌تیش بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كاره‌باى 24 كاتژمێریی دابین ده‌كات، له لایه‌كى تریشه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕى و خۆپیشاندانیان كرد كه به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌وه ئه‌وان بێ كار ده‌بن.
ع