ئینستتیوتى نارین

هیچ لایەنێك ناتوانێت، وەك جاران پێكهێنانی كابینەی حکومەت دیزاین بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ لایەنێك ناتوانێت، وەك جاران پێكهێنانی كابینەی حکومەت دیزاین بكات
مەودا میدیا-

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "پێکهێنانی کابینەی نوێ ئاسان نییە پشت بەیەک بژاردە و سیناریۆ ببەسترێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیچ لایەنێك وەكو جاران ناتوانێت، بە تەنیا و بە پشتبەستن بە رێژەی (50+1) دیزاینێك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ نەخشەڕێژ بكات، فەرموو لە لایەنەكانی تر بكات بۆ بەشداریكردن لە حکومەت".

باسی لەوەشکردووە "ئەگەر بە بەرنامە بێت، یان بە رێكەوت، دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، كۆمەڵێ دیدار و كۆنفرانس ئەنجام دراون، كە بۆ ئەم قۆناغە گرنگ بوون، چونكە شەقام و رای گشتی، چاوەڕوانی هەڵوێستی نوێی لایەنەكان دەكەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان