گێتی
مه‌سعود پزشكیان: له شه‌ڕى ئابوورى ده‌ترسین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند، ئەوەی ئەمڕۆ رووبه‌ڕووى بووینەتەوە، شەڕی تەواوی ئابوورییە، شەڕی سەربازی شتێک نییە کە لێی بترسین و ئەوانیش ناتوانن شكست به ئێمه بهێنن.
مەسعود پزشکیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "ئێران له شه‌ڕى سه‌ربازى ناترسێت و ئه‌وانیش ناتوانن شكستمان پێ بهێنن، ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى بوینه‌ته‌وه شه‌ڕى ئابوورییه".
وتیشى "ئەوەی کە دەتوانێت ئێمە شکست بدات دۆخی ئابووری و بژیوی ژیانی خەڵکە و ئەبێ لە ئەو شەڕەدا بتوانین مشتێکی قایم لە دوژمن بدەین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەو مشتەمان لە پرسی گەنم و کشتوکاڵیدا وەشاندووە و ئەبێ پشتیوانی لێ بکەین".
ع