ئابووری
ژماره‌یه‌ك هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى دانه‌مه‌زراو راگه‌یه‌ندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دەستەی ئاماری هەرێم ماڵپەڕی پێشكەشكردنی فۆڕمی ئەلیكترۆنی، بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی وەك بژمێر، بۆ دەرچووانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و پەیمانگاكان كارا ده‌كات و ماڵپه‌ڕه‌كه بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ كراوه ده‌بێت تاوه‌كو فۆڕم پێشكه‌شبكه‌ن.
شوان جەبار، یاریدەدەری سەرۆكی ژووری ئۆپراسیۆنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمى كوردستان ئاشكرایكرد "ماڵپەڕی پێشكەشكردنی فۆڕمی ئەلیكترۆنی لە ئه‌مڕۆ سێشەممەوە كارا دەكرێت بۆ ماوەی سێ رۆژ، واته تاوه‌كو رۆژی پێنجشەممە كراوە دەبێت، بۆ ئه‌وه‌ى هەموو دەرچوویەكی زانكۆ و پەیمانگا كە دانەمەزراون بتوانن بە ویستی خۆیان فۆڕم پێشكەشبكەن و پڕى بكه‌نه‌وه بۆ كاری بژمێری لە پرۆسەی سەرژمێریی".
راشیگه‌یاند "ئه‌و كه‌سه‌ى فۆڕم پێشكه‌ش ده‌كات شوێنی نیشتەجێبون و چەند مەرجێك پێوه‌ره بۆى و ده‌بێت له شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆی و ئه‌و مه‌رجانه‌ى بۆی دیاریكراوە فۆڕمەكە پربكاتەوە".
شوان جه‌بار، روونیشیكرده‌وه "بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریكراو لەسەر ئاستی گەڕەك و گوند پێشكه‌شكار وه‌رده‌گیرێت و مەرج نییە هه‌ر كه‌سێك فۆڕى پڕ كرده‌وه ناوی بێته‌وه".
هه‌ركه‌سێكیش كه وه‌ربگیرێت ده‌بێت له پێشدا خول ببینن و پاشان كاری مەیدانی بكه‌ن.
کیلک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە
پ ح ع