ئابووری

ئه‌م خواردنانه‌ له‌ راده‌به‌ده‌ر گرانبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م خواردنانه‌ له‌ راده‌به‌ده‌ر گرانبوون
مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌ندیكاى كشتوكاڵى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "نرخى هه‌ریه‌كه‌ له‌ ته‌ماته‌ و خه‌یار و كوله‌كه‌ له‌ راده‌به‌ده‌ر گران بووه‌ و هۆكاره‌كه‌شى هاتنى ئه‌م سه‌رمایه‌یه‌ كه‌ واى كردووه‌ ئه‌و به‌ربوومانه‌ له‌ كێڵكه‌دا نه‌مێنێ و هاورده‌ش تاوه‌كو 1ى 12 راگیراوه‌".

سه‌روه‌ر عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌ندیكاى كشتوكاڵى عه‌لوه‌ى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ته‌ماته‌ و خه‌یار و كوله‌كه‌ زۆر گرانبووه‌، به‌جۆرێك نرخى هه‌ر كیلۆیه‌ك له‌ ته‌ماته‌ له‌ بازاڕدا به‌ دوو هه‌زار دینار زیاتره‌ و خه‌یار و كوله‌كه‌ش له‌ یه‌ك هه‌زار دیناردان".

وتیشى "هۆكاره‌كه‌ى هاتنى ئه‌م سه‌رمایه‌یه‌، چونكه‌ ئێستا پشتیان به‌ به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان به‌ستووه‌ و سه‌رماكه‌ش واى كرد له‌ كێڵگه‌دا نه‌مێنن، له‌ هه‌مانكاتدا هاورده‌ش ناكرێت چونكه‌ تاوه‌كو 1ى 12، هاورده‌كردن راگیراوه‌، ئه‌گه‌ر هاورده‌ش بكه‌ن له‌ ئێستادا گومركى له‌سه‌ره‌ و بۆ ئه‌وان ده‌ستنایه‌ت".

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى به‌ شێوه‌یه‌ك نرخه‌كانیان كه‌مبكرێنه‌وه‌، سه‌روه‌ر عه‌لى، رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵدا قسه‌یان كردووه‌ و داوایان كردووه‌ پێشوه‌خت گومرگ له‌ سه‌ر هاورده‌كردن لابده‌ن، وه‌زاره‌تیش پێى باشبووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو بڕیاریش بدرێت یه‌ك بۆ دوو هه‌فته‌ى تر ده‌خایه‌نێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان