ئابووری

زیاتر لە 48 ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 48 ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە
مه‌ودا میدیا-

لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییه‌وه‌ ته‌نیا له‌ یه‌ك مانگی رابردوودا زیاتر لە 11 تەن خۆراکی ماوه‌بەسەرچوو له‌ناو براوە و 13 شوێنیش داخراوە.

له‌ راگەیەندراوێكى قایمقامییەتی سلێمانیدا هاتووه‌ "لە درێژەی کارەکانمان بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان، لیژنە هاوبەشەکان لە مانگی رابردوودا حەوت هەزار و 230 سەردانیان ئەنجام داوە و 392 سەرپێچیمان تۆمار کردووە و 13 شوێنیشمان داخستووە".

راشیگه‌یاندووه‌ "لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونەکانیان لە مانگی 10ی ئەمساڵدا پسوڵەی ئاگادارکردنەوە دراوە بە 191 شوێنکار و 11 تەن و 755 کیلۆگرام خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "زیاتر لە 48 ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان