ئابووری

كاتى وەرگرتنی پارە له‌ حاجییان درێژ كرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى وەرگرتنی پارە له‌ حاجییان درێژ كرایەوە
مه‌ودا میدیا-

كاتى وەرگرتنی پارەی حاجییان به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج بۆ ساڵى 2025، له‌ لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمه‌وه‌ تاوه‌كو 12ی ئەم مانگە درێژ كرایەوە.

له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى هەرێمی كوردستانه، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە ده‌كاته‌وه‌ كە ناویان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2025 هاتووەتەوە، گوژمەی یەكەمی پارەكەیان تاوه‌كو رۆژی سێشەممە، واتە 12ی ئەم مانگە درێژكرایەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "ئەگەریش لەو ماوەیەدا پارەكە نەدەن مافی حەجكردنیان دەفەوتێت و ناوێكی یەدەگ دادەنێن". 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، داواشی لەو كەسانە كردووه‌ كە ناویان هاتووەتەوە، بە زووترین كات سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بكەن لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین و گەرمیان بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان.

هه‌روه‌ها داواشیكردووە بڕی چوار ملیۆن دیناری عیراقی وەك گوژمەی یەكەم ببه‌ن تاوەكو گوژمەی دووەمی پارەكە دیاریدەكرێت، لەگەڵ پاسپۆرتدا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان