ئابووری

به‌هۆى حكومه‌ته‌وه‌ خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان 80 ملیار دینار زیانیان كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هۆى حكومه‌ته‌وه‌ خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان 80 ملیار دینار زیانیان كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت هیچ هاوكارییان ناكات و هۆكارى هه‌رزانبوونى مریشكه‌، له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگدا 80 ملیار دینار زیانمان كردووه‌.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند " لەسەرەتای مانگی پێنجی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا سەرەتای مانگی تشرینى دووه‌م، واتا لەماوەی شەش مانگدا ئەگەر چوار هەزار هۆڵ بەنمونە وەربگرین کە بەرهەمهێنانی مریشکەکانیان بە زیان فرۆشراوە، هەر هۆڵێک 20 ملیۆن دینار زیانی بەرکەوتووە، کە دەکاتە 80 ملیار دینار، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەئاست ئەم بابەتە بێ دەنگە".

ئەوەشیخستەڕوو "حکومەتی هەرێم پێی خۆشە ئەم کەرتە بەتەواوی نەمێنێت تا مریشکی بەستوو زیاتر هاوردەبکەن و پارەی هەرێم بڕواتە دەرەو، لەکاتێکدا کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان زیاتر لە 45 ملیار دۆلاری بەگەر خستووە لەکەرتی پەلەوەردا و زیاتر لە 400 هەزار هەلی کاری رەخساندووە، بۆیە حکومەتی هەرێم پێویستە هاوکاریمان بکات نەک دژایەتیمان بکات".

وتیشی "رێگە نادرێت مریشکی زیندو لە بازگەکانی حکومەتی عیراقەوە بەفەرمی بگوازرێتەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ئەمەش زیانی زۆری بە خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر گەیاندووە".


Qaiwan
Qaiwan