ئینستتیوتى نارین
دەرچووانی دانەمەزرا بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قۆناغی دووەمی سەرژمێری لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، وەزارەتی پلاندانانیش دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت.
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە و مەرجەکانی وەرگرتنی کارمەندان، مامۆستا نەبیل حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "پێویستە ئەو کەسانەی داواکاریی پێشکەش دەکەن ئەم مەرجانەیان تێدا بێت".
1-داواکار لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی فەرمانبەر نەبێت
2- دەبێت لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی داواکاری پێشکەش بکات
3- ئەو کەسانەی وەردەگیرێن لە ئەگەری دابڕانیان لە کارکردن بۆ ماوەی سێ رۆژ لەسەر یەک، گرێبەستەکەیان هەڵدەوەشێتەوە
4- پێویستە تەمەنی پێشکەشکار لەنێوان ( 20 بۆ 45 ) ساڵدا بێت
5- مەرجە پێشکەشکار شارەزایی لە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا (ئایپاد)دا هەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو کەسانەی وەک کارمەند وەردەگیرێن، لەلایەن وەزارەت پلاندانانی هەرێمی کوردستانەوە، گرێبەستی دوو مانگیان لەگەڵ دەکرێت ، بۆ هەر مانگێک بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت".
باسی لەوەشکرد "پێشکەشکار ماوەی حەوت رۆژ خول دەبنێت، لە بەرانبەردا رۆژانە حەوت هەزار دیناری پێدەدرێت، مەرجە پێشکەشکار لە شوێنی خۆی خول ببینێت، واتە ئەو پێشکەشکارەی دانیشتووی قەزای شارەزوور بێت، دەبێت لە شارەزوور خول ببینێت، وە هەروەها ئەو پێشکەشکارەی دانیشتووی ناحیەی زەڕایەن بێت، دەبێت لە زەڕایەن خول ببینێت".
بڕیارە 11/20ی ئەمساڵ، سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان و عیراق بەڕێوەبچێت، وەزارەتی پلاندانانیش بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە پێویستی بە هەزاران کارمەند دەبێت.
لینکی پێشکەش کردنی داواکاریی
https://census-job-krd.com/application
لینکی پێشکەش کردنی داواکاریی
https://census-job-krd.com/application
ب ح