تەندروستی

سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بڵاوبووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بڵاوبووەتەوە
مەودا میدیا-

چەند رۆژێکە پەتایەکی تووندی سکچوون و رشانەوە لە قەزای شارەزوور بڵاوبووەتەوە، پزیشکەکانیش داوای بە هەناوەچوون دەکەن.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتیی رەئوف بەگ، لە قەزای شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "پەتاکە بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبووەتەوە و رۆژانە سەدان تووشی بووی پەتاکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەکەیان دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی زۆری نەخۆشەکان لە ئێستادا جێگەی خەواندن و مانەوەیان بۆ تووشبووانی پەتاکە نەماوە و زۆربەیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکەن".

باسی لەوەشکرد "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 500 تووشبووی پەتای سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، بۆیە داوای هاوکاری بە پەلە لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و نەخۆشخانەکانی تر دەکەن".

سەرچاوەکەی نەخۆشخانەی رەئوف بەگ وتیشی "پێدەچێت پەتاکە بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی پیس و لافاو بە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە لە گوندی بێستانسور بڵاوبووببێتەوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان